2012-06-01

فراوانبوونی ڕووبەری دۆمەینی ئینتەرنێت



لە ٢٠١٦دا نیوەی دانیشتوانی جیهان سەر‌هێڵ دەبن و ٥٠% بەکارهێناران زیاتر سەردانی دۆمەینی com. دەکەن و لەساڵی ١٩٨٤ وەکو یەکەمین دۆمەین دانرا.


زۆربوونی خواست لەسەر بەکارهێنانی ئەنتەرنێت لە جیهاندا بووەتە هۆی ئەوەی کە ژماری ئاست بەرزی گشتی ١٤% بێت لە ماوەی ٢٨ ساڵدا.

لە ساڵی ٢٠٠٨ دەستەی ئەنتەرنێت ڕایگەیاند کە خواست لە سەر بەکارهێنانی org. و com. و edu. زۆربووە. بۆیە گۆگڵ بڕیاریدا کە خزمەتگوازرییەکانی لەسەر ناونیشانی ئاست بەرزی نوێ دابین بکات و کارەکان بۆ ٤ بوار دابەشکردووە:

* دانانی هێمای بازرگانی google.
* دانانی دۆمەینی youtube. کە کەناڵ و بەکارهێنەرانی بەکاری بهێنن.
* دانانی دۆمەینێک کە گرنگبن بۆ کارەکانمان وەکو docs.
* دانانی هەنێک دۆمەینی تر وەکو دروستکەرێک و گرینگیدارێک lol.

داواکارین کە ناونیشانی ئاست بەرزی نوێی گشتی تۆماربکرێت کە ئەزموونێکی باشه بۆ بەکارهێنەران و خاوەن سایتەکان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق