2011-06-19

گوگڵ لاپتۆپی خستە بازاڕەوە



دووساڵ لەمەوبەر گوگڵ هەواڵی دەستبەکاربوونی بۆ دروستکردنی سیستەمی کارپێکردن بڵاوکردەوە، بڕیاربوو " Chrome OS" لە ٢٠١٠ دا تەواو بێت، بەڵام کارەکان زیاتری خایاند لەو کاتەی پلانی بۆ داڕێژرابوو، بەڵام هەنوکە "Chromebook" بۆ یەکەم جار دەتوانرێت لە وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئیتالیا و ئیسپانیا و هۆڵەندا کڕینی تۆماربکرێت، گوگڵ بەڵینی داوە لە ئاییندەیەکی نزیکدا فرۆشی بخاتە بازاڕەکانی تریشەوە.
ئەم ئامێرانە لە لایەن هەردوو کۆمپانیای سامسۆنگ و " ئاسەر" وە بەرهەم هاتوون.


مۆنیتۆرەکەی ١١،٦ ئینجەو چارەسەکەر (پرۆسێسەر) ی جۆری Atom و بێسیم و دوو پۆرتی USB ، وێب کامیرا، کارتخوێنەر ، پۆرتی HDMI لە خۆگرتووە و پاتریەکەشی بەشی ٦ کاژێر دەکات بەپێی Techspot.com.
نرخی ئەم لاپتۆپە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ٣٥٠ دۆلارە، بەڵام Samsungs Chromebook نرخەکەی لە ٤٣٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات و مۆنیتۆرەکەی ٢١،١ ئینجەو پاتریەکی بەشی ٨،٥ کاژێر دەکات ، بەڵام بەداخەوە پۆرتی HDMI نییە لەجێگەی ئەو Mini-VGA هەیە.
بەپێی گوگڵ، بە Chrome OS لەماوەی ٨ چرکەدا لە نێتی بە بەکارهێنانی وێبگەڕی Google Chrome ، هەرچەندە زۆربەی کارەکان لە سەرهێڵ ئەنجام دەدرێت، بەڵام دەشتوانرێت بەرنامەبەکاربەرییەکان لە دەرهێڵ لە وێببگەڕەکەدا بەکاربهێنرێت.


فيديو:




س: كروبى تةكنةلوجياى زانيارى كورد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق