2011-06-22

کەم بوونەوەی شەش میلیون بەکارهێنەری فەیسبووک لە ئامریکا



بە پێی هەواڵی Inside facebook کە تێکۆشانی تایبەتە بە بیروڕاکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بۆ بازاڕە، دەرکەوتووە کە لە یەک مانگدا نزیک بە شەش میلیون کەس لە بەکارهێنەرانی فەیسبووک لە ئامریکادا کەمی کردووە.

هەڵبەتە لە یەکەم چاوخشاندن بە ژمارەیەکی وەک شەش میلیون کەم کردن، لە بەرامبەر ١٥٠ میلیون بەکارهێنەری ئامریکایی کە نیوەی دانیشتوانی باکووری ئامریکان، شتێکی کەم بێتە بەر چاو، بەڵام هاوکاتیش ناکرێ هاتنە خوارەوەی ٤ لە سەددی بەکارهێنەران بە هیچ بگرین...
PcMag لە راپۆرتێکدا دەڵێ کەم کردنەوەی بەکارهێنەرانی فەیسبووک تەنیا لە ئامریکادا رووی نەداوە و هێندیک شوێنی تریش دەگرێتەوە، بەتایبەتی وڵاتەکانی وەک کانادا و بریتانیاش دەگرێتەوە. هەروەها فایننشاڵ پۆست رایگەیاندووە کە لە کانادا دا یەک و نیو میلیون کەس وازیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هێناوە...



س:گروپى تةكنةلوجياى زانيارى كورد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق