2011-06-13

MacBook Airs ی نوێ بەم زووانە؟




ئێستاکە ئیتر لێناگەڕێن MacBook Airs تاوێک بحەسێتەوە. بە پێی ئەو دەنگۆیانەی کە بڵاو بوونەتەوە، تاکوو کۆتانی ئەم مانگە یەکێکی نوێ دەردەچێ.
لەو هەواڵانەی لە سەرەتای ئیمساڵدا بڵاو کراونەتەوە، MacBook Air یش لە مودێلە نوێکەیدا، هەمان بەهێزبوون کە لە MacBook Pro کراوە، وەردەگرێ واتە Sandy Bridge و Thunderboltی تێدا دەگونجێندرێ. Sandy Bridge پرۆسێسۆر i5 و یان i7 دەتوانێ بەهێزکردنێکی زۆر بەرچاو بێ لە بەرامبەری Core2Duo کە ئیمرۆکە بەکار دێ. Ming-Chi Kuo لە Concord Securities دەڵێ کومپانیای ئاپڵ ٣٨٠٠٠٠ ماک‌بووک ئایری بەو پروسێسۆرانەوە لە دروستکەرەکەیان لە تایوان داوا کردووە کە پێش کۆتایی ئەم مانگە دەبێ بەڕێ بکرێن...


س: گروپى تةكنةلوجياى زانيارى كورد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق