2011-07-08

فەیسبووک و سکایپ پێکهاتن



وەکو چاوەڕوانکرابوو دوێنێ بەفەرمی فەیسبووک ڕێکەوتنەکەی لەگەڵ سکایپ پشتڕاسکردەوە و ئیتر بەکارهێنەرانی فەیسبووک دەتوانن گفتوگۆی ڤیدیۆیی ئەنجامبدەن لە فەیسبووکدا.

خزمەتگوزاریەکانی سکایپ چەند هەفتەیەکی پێدەچیت تا بەتەواوی لەگەڵ فەیسبووکدا تێکهەڵکێشی دەکەن، بەڵام بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی تامەزرۆی ئەنجامدانی گفتوگۆی ڤیدیۆین، هەنوکە دەتوانن ئەو کارە بکەن لە ڕێگەی لەم بەســــــــتەرەوەئەوەی کە ڕوودەدات داگرتنێکی کەم و ئیتر لەکاتی ئەنجامدای چاتدا، ئایکۆنێکی بچووکی ڤیدیۆکامیرا دەردەکەوێت ، ئیتر هەر هاوڕێیەکت لەسەر هێڵبێت ئەتوانی گفتوگۆی لەگەڵدا ئەنجام بدەیت، بەڵام تا ئیمرۆ ناتوانیت جگە لەهاوڕیکانی فەیسبووک تێل بۆ کەسیتر بکەیت وەکو لەسکایپدا ئەنجام دەدرێت.
هەروەها چاتی فەیسبووک دوو قنجە کرداری تری بۆ کراوە ئەوەش گفتوگۆ بە گرووپ و رێکخستنی ئەو هاوڕێیانەی کە زۆر پەیوەندیت لەگەڵیان هەیە.
لەهەمانکاتدا فەیسبووک ڕایگەیاند کەوا ژمارەی بەکارهێنەرانیان گەیشتۆتە ٧٥٠ میلۆن بۆیە هێشتا کاتی ئەوە نەهاتووە هێڵ بەسەر ناوی Zuckerberg بهێنرێت.



س: كروبى تةكنةلوجياى زانيارى كورد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق