2011-07-21

مایکرۆسۆفت کۆتایی هێنا!



دوای چەندین ساڵ دژایەتی و وتەی ئاگراوی و دژکارکردن. دوای چەندین ساڵ لە گەورەبوون و دەسەڵات، مایکرۆسۆفت لە ڤیدیۆیەکی زۆر نایابدا پیرۆزبایی ٢٠ ساڵەی یەکەم وەشاندنی دەنکی لینوکس دەکات و پەیامەکە و ڤیدیۆکە گوزارشت لەوە دەکەن کە چیدی پەنگوینە بچووک نییە و بەرزە.

هەروەها هیواخوازە کە چیتر نەڵێن مایکرۆسۆفت ڕکابەری لینوکس یان پێچەوانە، بەڵکو بڵێن مایکرۆسۆفت و لینوکس پێکەوە. هەمان کات دەشێت لە داهاتوودا ئەو تەکنەلۆجیا سەرکەوتووە و بیرۆکەی دەنکە گرنگە، ببێتە سەرچاوەی سەرکەوتنی گەورەتر پێکەوە. بەکۆی گشتی بۆمان دەردەکەوێت کە چیدی سەردەمی سڕینەوەی یەکتری لا پەسەند نەماوە و سەردەمی باوەشدانە لە یەکتری.




س: گروپى تةكنةلوجياى زانيارى كورد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق