2011-08-03

خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێی فه‌یسبووك



فه‌یسبووك له‌میانه‌ی‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانیدا ئه‌پلیكه‌شنێكی نوێی هێنایه‌ ئاراوه‌ به‌ ناوی‌ face book for every phone كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و مۆبایلانه‌دا ده‌گونجێت كه‌ ده‌توانێت applicationی‌ Java به‌كاربهێنێت.

له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌م به‌كارهێنانه‌ نوێیه‌وه‌، فه‌یسبووك ده‌یه‌وێت سه‌رنجی‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ مۆبایل به‌لای‌ خۆیدا ڕابكێشێت و تیادا به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت سوود له‌ وه‌رگرتنی‌ هه‌واڵ و نامه‌ی‌ هاتو و ئه‌پلۆد و دانانی‌ وێنه‌ ببینێت.



س: خه ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق