ئه‌م تاوه‌ره زه‌به‌لاحه كاره‌با وزه‌یه‌ك به‌رهه‌مده‌هێنێت له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی تۆڕبینه‌وه كه لووله‌كێشێكی هه‌یه به تیشكی خۆر گه‌رم ده‌بێت و 2600 پێ به‌رزه. كاره‌با وزه‌یه‌ك به‌رهه‌مده‌هێنێت كه به‌شی 150000 ماڵ ده‌كات.
ئه‌م بینایه ده‌توانێت كار بۆ 1500 كه‌س ده‌سته‌به‌ر بكات. ئه‌م بینایه كه پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز و گه‌وره‌ی هه‌یه، بنكگه‌یه‌كی هه‌یه كه چێوه‌كه‌ی دوو میل ده‌بێت و بڕی 700 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی تێده‌چێت. ئه‌م تاوه‌ره زه‌به‌لاحه‌ی وزه‌ی خۆر (solar power tower) كه له بیابانه‌كانی ئه‌ریزۆنا بنیات ده‌نرێت، دوو ئه‌وه‌نده‌ی بینای (Empire State) به‌رزه و ده‌بێته دووه‌مین به‌رزترین تاوه‌ر (بینا) له جیهاندا. ئه‌م تاوه‌ره كه 130 میل له ڕۆژئاوای (فۆینكس)ه‌وه دووره له ناوچه‌ی (لاپاز)، وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی قووڵی شۆڕشی كاره‌با له بیاباندا پلانی بۆ داڕێژراوه. تۆڕبینه‌كه بۆ پاڵپێوه‌نانی ئه‌و هه‌وایه به‌كاردێت كه به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه له‌و لووله‌كێشه 2600 پێ درێژه‌دا گه‌رمكراوه له‌پێناو به‌رهه‌مهێنانی وزه‌یه‌كی سروشتی گه‌وره‌دا. پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت پتر له یه‌ك ملیۆن مێگاوات كاتژمێر له وزه‌ی كاره‌با له‌م بینا زه‌به‌لاحه‌دا به‌رهه‌مبهێنرێت كه ده‌توانێت كاره‌با وزه‌ی نزیكه‌ی 150000 هاوبه‌ش (ماڵ) دابین بكات. دیاره ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه پلانی بۆ داڕێژراوه كه به (EnviroMission) ناسراوه. سه‌رۆكی ئه‌و كۆمپانیایه كه ناوی (كریس ده‌یڤی)ه، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: (ئاو به‌كارناهێنێت، به‌شێوه‌یه‌كی متمانه‌پێكراو كار ده‌كات، بڕی تێچووه‌كه‌ی كێبڕكێكارانه‌یه. من پێموانییه پیشه‌سازی له‌وه زیاتری بوێت). بنكه‌ی ئه‌م تاوه‌ره كه چێوه‌كه‌ی له دوو میل زیاتره له ته‌به‌قی شووشه‌ی شانه‌ی خۆریی پێكهاتووه و هه‌روه‌ها چێوه‌ی تاوه‌ره‌كه خۆشی به‌قه‌ده‌ر گۆڕه‌پانێكی یاری تۆپی پێ گه‌وره ده‌بێت. درێژی (به‌رزی) ئه‌م تاوه‌ره دوو ئه‌وه‌نده‌ی به‌رزی تاوه‌ری (Empire State) ده‌بێت و كه‌مێك له تاوه‌ری (بورج خه‌لیفه)ی دوبه‌ی كه (2717 پێ) به‌رزه، نزمتره (كورت تره)، دیاره تاوه‌ری بورج خه‌لیفه به‌رزترین تاوه‌ره له جیهاندا. ئه‌م تاوه‌ره هێزێكی كمار ده‌سته‌به‌ر ده‌كات كه بریتییه له هێزی كار بۆ 1500 كه‌س له ئه‌ندازیار و كارمه‌ند و كرێكار و خزمه‌تگوزار. بودجه‌ی خه‌مڵێنراوی دروستكردنی ئه‌م تاوه‌ره 700 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه. بۆیه ناوچه‌ی ئه‌ریزۆناش بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م پڕۆژه‌یه هه‌ڵبژێردراوه، چونكه زۆر گه‌رمه و ته‌خته و نزیكه له هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با (transmission lines) له‌نێوان ئه‌ریزۆنا و كالیفۆرنیادا. گه‌ر پڕۆژه‌كه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت و كاره‌كانی به‌باشی به‌ڕێوه بڕۆن، ئه‌وا كۆمپانیاكه به‌نیازه له مه‌كسیك و هیندستان و ئوسترالیا و زۆر ناوچه‌ی دیكه‌ی ئه‌ریزۆنا پڕۆژه‌ی له‌و جۆره به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، چونكه ئه‌ریزۆنا ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه كه به‌شی بنیاتنانی چه‌ندان پڕۆژه‌ی له‌و جۆره بكات.
ئا: محه‌مه‌د دوكانی
س: ئاسوى ئايتى
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق