2011-08-11

یادی له‌دایكبوونی‌ تویته‌ر



زۆرێك له‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ تویته‌ر ده‌ڵێن "ژیان ئه‌سته‌مه‌ به‌بێ‌ تویته‌ر"، یان ئه‌سته‌مه‌ به‌بێ‌ ئه‌و نامانه‌ی‌ كه‌ سه‌ره‌تا ده‌یاننارد له‌ تویته‌ره‌وه‌ كه‌ درێژی‌ نامه‌كان ته‌نها 140 پیت بووه‌.

تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر یادی پێنج ساڵه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ ده‌كاته‌وه‌ ئه‌ویش پاش تێپه‌ڕبوونی‌ چه‌ند قۆناغێك به‌سه‌ر ئه‌و تۆڕه‌دا ڕۆیشتووه‌ كه‌ سه‌ره‌تا به‌ نامه‌ی دیاریكراو به‌ 140 پیت ده‌ستیپێكردووه‌ تا گه‌یشتووه‌ به‌م قۆناغه‌ی‌ ئێستای‌.
یه‌كه‌م نامه‌ی تویته‌ر له‌ ڕۆژی‌ 21ی‌ ئازاری‌ 2006دا دروستكراوه‌ له‌لایه‌ن (جاك دۆرسی)، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌ 15ی‌ ئابی‌ هه‌مان ساڵدا به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاشكرا كه‌وته‌ كار، یه‌كه‌م نامه‌ی كه‌ پێی‌ نێردرا تیایدا نووسرابوو "كۆمپانیای (ئۆدیۆ) خزمه‌تگوزراییه‌كی‌ نوێی‌ به‌رهه‌مهێناوه‌ به‌ناوی‌ (تویته‌ر) كه‌ هۆكارێكه‌ بۆ ناردنی‌ نامه‌ بۆ كۆمه‌ڵێك كه‌س و هاوڕێ‌ پێكه‌وه‌".
هه‌مووساڵێك و له‌ 15ی‌ ئابدا تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ری یادی دامه‌زراندنی‌ خۆی ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌مساڵیش له‌هه‌مان كاتدا پێنج ساڵ‌ ده‌ڕوات به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونیدا.



ئا: بڕوا عوسمان
س: خه ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق