2011-06-03

كامێرایه‌كی (200) مێگاپێكسڵیی

كۆمپانیای Hasselblad جۆرێكی نوێی كامێرای ڤیدیۆی ئاشكراكرد كه‌ ناوی H4D-200MSه‌.
ئه‌م كامێرا نوێیه‌ له‌ خێزانی H4Dه‌ كه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ خێزانێك كه‌ سه‌رجه‌میان كوالێتی وێنه‌ ڤیدیۆییه‌كانیان زۆر به‌رزه‌.


له‌ناو هه‌موو ئه‌و خێزانه‌شدا ئه‌م كامێرا نوێیه‌ به‌ ئاست به‌رزترین كامێرا داده‌نرێت له‌ ڕووی به‌رزی كوالێتی وێنه‌كانییه‌وه‌.



به‌و پێیه‌ی كوالێتی وێنه‌ی H4D-200MS ده‌گاته‌ 200 مێگاپێكسڵ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ پێش كامێرای H4D-50MSی ده‌كه‌وێت كه‌ كوالێتی وێنه‌كه‌ی 150 مێگاپێكسڵ ده‌بێت.



كۆمپانیاكه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ئه‌م كامێرایه‌ له‌ بازاڕدا به‌ نرخی 45 هه‌زار دۆلار ده‌ستده‌كه‌وێت له‌ هه‌مانكاتدا نرخی H4D-50MS 10 هه‌زار دۆلاره‌ له‌ بازاڕه‌كاندا.


س: ئاسوى ئاى تى

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق