2011-06-24

فایه‌ر فۆكس 5 وه‌شێندرا



هه‌روه‌كو پێشووتر به‌ڵێنیان داوو ، دوێنێ چوارشه‌ممه‌ ڤێرژنی 5 ی وێب براوسه‌ریفایه‌ر فۆكس له‌ لایه‌ن كۆمپانیای مۆزیلاوه‌ وه‌شێندرا.
ئه‌م ڤێرژنه‌ نوێیه‌ی فایه‌ر فۆكس یه‌كه‌م ڤێرژنه‌ كه‌ به‌ سیسته‌می په‌ره‌پێدانی خێرادروست كراوه‌ وه‌ك پێشووتر كۆمپانیای ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه‌ به‌و سیسته‌مه‌ ڤێرژنی 5 دروست ده‌كات ، ئه‌مه‌ش له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ڤێرژنه‌كانی ( 1 – 2 – 3 ) تووشی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر بویه‌وه‌ به‌ هۆی بێهێزی لایه‌نی ئه‌منی وێب براوسه‌ره‌كه‌یان.
شایه‌نی باسه‌ مۆزیلا هه‌ر له‌ ڤێرژنی 3.6 و 3.7 ه‌وه‌ ده‌ستی كرد به‌په‌ره‌پێدانی خێرا و به‌هێزكردنی لایه‌نی ئه‌منی ، به‌ڵام له‌ ڤرژنی 5 به‌ته‌واوی ئه‌م كاره‌ی ڕاگه‌یاند و له‌هه‌مان كاتدا له‌م ڤێرژنه‌دا تایبه‌تمه‌ندی  Do Not Trackكه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ڕاگرتنی رێكلامی كۆمپانیاكه‌ن له‌ ناو په‌ره‌كانی ئینته‌رنێتدا.


س: كورديو

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق