له‌گه‌ڵ ئه‌م پیسكردن و گهندهڵكردنه له قوڵایی پێشكه‌وتنه ته‌كنۆلۆژییه به‌رچاوه‌كانی ئه‌مڕۆدا كه خۆی له كێبڕكێیه‌ك و ململانێی له ڕاده‌به‌ده‌ر و زه‌به‌لاحی داهێنانه ناوازه و گه‌وره‌كانی عه‌قڵی مرۆڤایه‌تیدا ده‌بینێته‌وه كه ته‌نانه‌ت بۆ چركه‌یه‌كیش وه‌ستانی نییه.
له‌پڕێكدا ئاده‌میزاده‌كان ده‌ركیان به مه‌ترسی كه‌ڵه‌كه‌بوونی بێ كۆتایی له كێوێك له پاشماوه ئه‌لیكترۆنی و دیجیتاڵییه‌كان كرد كه ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی په‌یوه‌ندییه ئه‌لیكترۆنیه‌كانه‌وه له ده‌یه‌ی دواهه‌مینی سه‌ده‌ی بیسته‌وه سه‌ریهه‌ڵدا و له‌گه‌ڵ ئاراسته‌ی وڵاته پێشكه‌وتو و پیشه‌سازییه‌كان به‌خۆیان و كۆمپانیا تایبه‌تمه‌نده‌كانی بواری دروستكردنی ئامێره ئهلیكترۆنییهكانیانهوه ڕووه و پێشَبڕكێیهكی خێرا و گه‌رماوگه‌رم له‌پێناو ڕاكێشان و په‌لكێشكردنی هه‌رچی ژماره‌ی زیاتری به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه ناوازه و نوێیهكانیانه و ورووژاندنیان له‌پێناو كڕین و تازه‌كردنه‌وه‌ی ئامێرهكانیانه له‌هه‌مانكاتدا، هه‌ر ئه‌مه‌شه بووه‌ته‌هۆی گۆڕانی كه‌ره‌سه بهكارهێنراوهكانمان بۆ سووڕێكی دانه‌خراو.
له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا پاشماوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بوونه‌ته كێشه‌یه‌ك كه ته‌واوی جیهانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردووه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسییه ژینگه‌یی و ته‌ندروستیانه‌وه كه له‌هه‌گبه‌كه‌ی خۆیدا هه‌ڵیگرتووه، ئه‌مه‌ش له‌ده‌رئه‌نجامی پێشكه‌وتن و كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌و ئامێرانه‌وه دێت كه خۆڕزگاركردن لێیان و دووباره سه‌رله‌نوێ به‌كارهێنانه‌وه‌ی هه‌ندێك له پارچه و توخمهكانیان بووه‌ته كارێكی ئه‌سته‌م و بووه‌ته ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره و كۆسپێكی ئاڵۆز له‌به‌رده‌م وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا، له‌حاڵێكدا كه وڵاته هه‌ژار و تازه گه‌شه‌سه‌ندووه‌كان (الدول النامیه) گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رمه‌ندی ئه‌م بارودۆخه ناله‌باره‌ن، ئه‌ویش به‌هۆی هاورده‌كردنی (تصدیر) ئه‌و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه به‌كارهاتووانه‌ی (بالهنهی) یاخود ئه‌و ئامێرانه‌ی كه هه‌رزان و خاوه‌ن مواسه‌فات و كوالێتییه‌كی خراپن، جا ئه‌مه‌ش به‌هۆی هاندانی بازرگانی یاخود یارمه‌تیه‌وه بێت، ئه‌م دیارده‌یه‌ش له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا كاریگه‌رییه‌كی زیانبه‌خشی ده‌بێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆی به‌فیڕۆچوونی به‌رده‌وامی ئابووری و وێرانكردنی ژینگه‌ی ئه‌و وڵاتانه، دیاره ئه‌مه‌ش له‌ده‌رئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی پاشماوه‌كانیان یاخود به‌هۆی بێ توانایی ئه‌و وڵاتانه له كۆكردنه‌وه و سه‌رله‌نوێ بهكارهێنانهوهیاندا ڕووده‌دات.
ڕایه‌ڵه‌ی جاڵجالۆكهیی سه‌رده‌م:ئه‌م ئامێره ئه‌لیكترۆنیانه بوونه‌ته جاڵجاڵۆكه‌یه‌ك و ته‌واوی قوژبن و بنمیچی ماڵه ئاسایی و سهردهمییهكانمانی به‌شێوه‌یه‌كی هاوڕا ته‌نیووه، له‌هه‌موو ئاراسته و لایه‌كه‌وه ده‌وری گرتووین، وایلێهاتووه هه‌ر ماڵێك كه تۆ بیگریت به‌ده‌ر نییه له‌م ئامێره ئه‌لیكترۆنییه به‌كارهاتو و بهكارنههاتووانه.
ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی كه ئێستا وایلێهاتووه ماڵی سه‌رده‌م له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه بنیاتده‌نرێت كه به ئامێرگه‌لی ئه‌لیكترۆنی كار ده‌كات. له‌و مه‌ترسیانه‌ش ئه‌و ته‌پۆڵكه و كێوه بێ كۆتایی و ڕوولهزیادانهیه كه له كه‌ڵه‌كه‌بوون و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و پاشماوه ئهلیكترۆنیانهوه دروستبووه به‌هه‌موو شێواز و پێكهاته ژه‌هراوی و ناژههراوییهكانیانهوه، له‌گه‌ڵ ئاراسته‌ی جیهان ڕووه و ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان، ئه‌و مه‌ترسییه چاوهڕوانكراوانه پشتگوێخراون كه ڕه‌نگه له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كه‌ره‌سه و توخمانه‌وه ڕووبه‌ڕوومان بێته‌وه كه ئه‌و ئامێرانه‌ی لێ دروستكراوه كه ئه‌مه‌ش هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ئه‌و زیادبوونه خێرا‌و به‌رچاوه ته‌كنۆلۆژییه‌ی كه بووه‌ته‌هۆی كورتكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی به‌رهه‌مه‌كان و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌ستبه‌رداربوونیان و گه‌ڕان به‌دوای به‌رهه‌می دیكه‌ی نوێ‌دا كه له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی سه‌رده‌مدا بێته‌وه و بگونجێت.
بۆ نموونه ته‌مه‌نی هاكه‌زایی كۆمپیوته‌ری دروستكراوی ساڵی 1997 به 7 ساڵ ده‌خه‌مڵێندرا له‌كاتێكدا ته‌مه‌نی ئه‌م نه‌وه نوێیانه له كۆمپیوته‌ر له سێ ساڵ تێپه‌ڕ ناكات. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه كه قه‌باره‌ی پاشماوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له ئه‌وروپادا به به‌راورد به پاشماوه‌كانی دیكه به‌رزبێته‌وه بۆ سێ ئه‌وه‌نده. دیاره ده‌سته‌واژه‌ی (پاشماوه‌ی ئه‌لیكترۆنی) بۆ ڕیزبه‌ندكردنی ئه‌و كه‌ره‌سه و ئامێره ئه‌لیكترۆنیانه به‌كاردێت كه ته‌مه‌نیان گه‌یشتۆته كۆتایی ته‌مه‌نی خه‌مڵێندراوی به‌كارهێنانیان، ئه‌مه‌ش هه‌موو ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌گرێته‌وه هه‌ر له ته‌له‌فۆنی مۆبایل و كۆمپیوته‌ر و شاشه و پاتری و ته‌له‌فیزیۆنه‌وه بیگره تا ئه‌وانی ئه‌وانی دیكه كه وازمان له به‌كارهێنانیان هێناوه.
ئه‌م ئامێرانه‌ش كاتێك ده‌گه‌نه قۆناغی كۆتایی ته‌مه‌نیان و پهكیاندهكهوێت، له‌ناوبردنیان به‌شێوه‌ی سووتاندن یاخود هه‌ڵوه‌شاندن و پارچه پارچهكردنیان ئه‌وا مه‌ترسی خۆی بۆ سه‌ر ژینگه په‌یدا ده‌كات و وه‌ك توخمێكی ژه‌هراوی ڕیزبه‌ند ده‌كرێن. كه‌واته مه‌ترسییه‌كه له‌كوێدایه؟ هۆكاری ئه‌م مه‌ترسییه‌ش زۆر سادهوساكاره كه زۆر جار مرۆڤه‌كان ده‌ركی پێناكه‌ن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پێكهاته‌ی ناوه‌كی ئه‌م ئامێرانه بریتییه له توخمه ژه‌هراوییه‌كانی وه‌ك جیوه و قوڕقوشم و زه‌رنیخ و كادمیۆم و برلیۆم و زۆر له‌و پاشماوه ژه‌هراوییانه‌ی كه ڕه‌نگه به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت لههۆكان دزه بكه‌نه نێو گیانی مرۆڤ و زه‌وی و ڕووه‌كه‌كان و ئاو و هه‌واوه یاخود گه‌ر بێت و به‌شێوازێكی زانستیانه عه‌مبار نه‌كرێن و هه‌ڵنه‌گیرێن، پێده‌چێت كاریگه‌رییان له‌داهاتوویه‌كی دوور و نزیكدا كاره‌ساتێكی مرۆیی ترسناكی لێبكه‌وێته‌وه. ئه‌مڕۆ له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا پتر له 50 ملیۆن ته‌ن پاشماوه‌ی ئه‌لیكترۆنی مه‌ترسیدار كۆبووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا تائێستا ڕه‌نگه توانیبێتیان ته‌نیا (1.5 تا 1.9) ملیۆن ته‌نی لێ له‌ناوبه‌رن. مه‌ترسی ئه‌م پاشماوه ئه‌لیكترۆنیانه به‌جۆرێك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و ژینگه كه كار گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی خه‌مخۆران و شاره‌زایانی ئه‌و بواره هۆشداری ئه‌وه ده‌ده‌ن كه نابێت ئامێری له‌كاركه‌وتووی ئه‌لیكترۆنی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ناو ماڵ و شوێنی حهوانهوهماندا هه‌ڵبگیرێت ئه‌ویش به‌هۆی كاریگه‌ریی خراپی بۆ سه‌ر ته‌ندروستیمان و له‌پێشی هه‌مووشیانه‌وه دروستكردنی هه‌سته‌وه‌ری (حساسیه) پێسته. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئوسترالی، پاشماوه ئه‌لیكترۆنیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بوونه‌ته‌هۆی ژه‌هراویبوونی ئاوی ژێر زه‌وی له كالیفۆرنیا و ژاپۆندا.
قه‌باره‌ی پاشماوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان:پاشماوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان جۆرێك له پیسبوونی ژینگه دێننه ئاراوه كه زۆرجار به (هێڵی شاراوه) ناسراوه، زۆر جۆر له‌و پیسبوون و ژه‌هراویبوونانه له‌ده‌رئه‌نجامی پاشماوه‌كانی كارگه پیشه‌سازییه‌كانه‌وه په‌یدا ده‌بن كه بریتین له پاشه‌ڕۆی كه‌ره‌سه ڕه‌ق و شل و گازییه‌كان و له كارگه‌كانه‌وه بڵاوده‌بنه‌وه، ده‌توانرێت تاڕاده‌یه‌ك له‌ڕێی بینین و بۆنكردنه‌وه مه‌ودای ژه‌هراویبوونیان دیاری بكرێت، به‌ڵام سه‌باره‌ت به پاشماوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ناتوانرێت ئه‌م مه‌ودایه دیاری بكرێت، بۆیه مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م جۆره پاشماوانه به كوشنده و شاراوه ئه‌ژمار ده‌كرێن. هه‌ر یه‌كێك له ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانیش دوو خه‌سڵه‌ت وای لێده‌كات كه به پاشماوه‌ی ئه‌لیكترۆنی بێته ژماردن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌ریه‌كه‌یان یان تابلۆیه‌كی (لوحه) ئه‌لیكترۆنی یان لووله‌كی تیشكه كاسۆدی له‌خۆگرتووه كه ئه‌مه‌ی دواییان ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوی له قورقوشمی تێدایه به‌ڕاده‌یه‌ك كه ده‌بێته‌هۆی زیادبوونی سیفاتی ژه‌هراویبوون و له‌ده‌رئه‌نجامیشدا پاشماوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ژه‌هراوی مه‌ترسیدار دێننه به‌رهه‌م، هه‌روه‌ك ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه ئێستا بووه‌ته واقیعێكی تاڵ و پیسبوونی ژینگه ئه‌ویش به‌هۆی پاشماوه‌ی ئه‌و ئامێره كۆمپیوتهرییانهوه.
پێشبینی ده‌كرێت كه تا ساڵی 2014 ڕێژه‌ی كۆمپیوته‌ره كه‌سییه‌كان بگاته نزیكه‌ی دوو ملیار ئامێر و بهزیادبوونێكی ساڵانه كه ڕێژه‌كه‌ی ده‌گاته 12%. هه‌روه‌ك ده‌زانین به‌ره‌وپێشچوون و پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیا به‌ڕاده‌یه‌كه كه ئه‌و ئامێره‌ی دوێنی كڕیووته سبه‌ینی مۆدێلی به‌سه‌رچووه و به‌دوای یه‌كێكی دیكه‌ی نوێ‌دا عه‌وداڵ ده‌بیت، له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه تا ده‌گه‌ینه ساڵی 2014 زۆربه‌ی ئه‌و دوو ملیار ئامێره ده‌چنه ڕیزی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه بێ كه‌ڵك و ته‌مه‌ن بهسهرچووهكانهوه و ته‌پۆڵكه‌یه‌ك له پاشماوه‌ی ئه‌لیكترۆنی قووت ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مه‌ش پێویستی به پلانێكی ئایینده‌یی تۆكمه هه‌یه بۆ چۆنیه‌تی له‌ناوبردنی ئه‌م بڕه بێشوماره له‌و ئامێره كۆمپیوته‌رییه لهكاركهوتووانه. له ساڵی 2004دا نزیكه‌ی 315 ملیۆن ئامێری كۆمپیوته‌ری كه‌سی مۆدێلیان به‌سه‌رچووه و له‌كاركه‌وتوون، له‌ساڵی 2005یشدا نزیكه‌ی 850 ملیۆن ئامێری ته‌له‌فۆنی مۆبایل به‌رهه‌مهێنراوه. له‌و باره‌یه‌وه یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئیشپێكردنی ته‌له‌فۆنی مۆبایل ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه ڕێژه‌ی هاوبه‌شه‌كانی به‌كارهێنه‌ری هێڵی ته‌له‌فۆنی مۆبایل له ساڵی 2008دا له 3.9 ملیاره‌وه به‌رزده‌بێته‌وه بۆ 5.6 ملیار له ساڵی 2013دا و ته‌نیا به‌شداربووه‌كانی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان له ساڵی 2007دا گه‌یشتۆته 177 ملیۆن و له ساڵی 2008یشدا بووه‌ته 200 ملیۆن به‌شداربوو. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ژماره‌ی پاترییه به‌كارهێنراوه‌كانی ئه‌و ئامێرانه ده‌گاته دوو به‌قه‌ده‌ر ژماره‌ی ئامێره مۆبایله‌كان، ئه‌مه‌ش كاره‌ساتێكی ژینگه‌یی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌وهۆیه‌وه كه پاتری ته‌له‌فۆنه مۆبایله‌كان له ڕیزبه‌ندی ئه‌و كهرهسانهدا داده‌نرێن كه زۆرترین ئاستی ژه‌هراویبوونیان لێ به‌دی ده‌كرێت بۆ سه‌ر ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ر، هه‌ر له پیسبوونی ئاوه‌وه بیگره تا ده‌گاته سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ.
ئاماره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بڕی پاشماوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له وڵاته گه‌شه‌سه‌ندووه‌كاندا، له ساڵی 1990وه بۆساڵی 2005 له 300 ملیۆن ته‌نه‌وه بۆ 580 ته‌ن به‌رزبووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ك ده‌زانین دروستكردنی زۆربه‌ی ئامێره‌كانی ته‌كنۆلۆژیای زانیاری (ئای تی) به‌شێوه‌یه‌كی چڕ پشت به كه‌ره‌سه و توخمی كیمیایی ده‌به‌ستێت، به‌هۆی كه‌می ته‌مه‌نی ئه‌م بهروبوومانهشهوه ده‌بینین كێوێك له پاشماوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌سازێنن و ده‌بنه‌هۆی ژه‌هراویكردنی ئاوی ژێرزه‌وی و كه‌ره‌سه‌یه‌كی مه‌ترسیداریش ده‌بن بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان.
ئا: شاكار محمد
س: خه ندان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق